رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو دووشەممە بە مووشەک هێرشکرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت، بەهۆی ئەو هێرشەوە زیانی زۆر بەر فڕۆکەیەکی سوپای عێراق کەوتووە. هاوکات دوو تەقینەوە لە سەربازگەی سپایکەر روویاندا.
بەپێی زانیارییەکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەو هێرشە لەڕێگەی سێ مووشەکی کاتیۆشاوە ئەنجامدراوە و ئەو بەشەی سەربازگەکەیان کردووەتە ئامانج کە هێزە عێراقییەکانی تێدا جێگیرن.
یەکێک لە مووشەکەکان شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی کردووەتە ئامانج و زیانێکی زۆر بەر فڕۆکەیەکی جەنگی کەوتووە. مووشەکێکی دیکەش کۆگای چەک و تەقەمەنی کردووەتە ئامانج و مووشەکێکیشیان نەتەقیوەتەوە.
هاوکات هەر ئەمشەو لە سەربازگەی سپایکەر لە سەلاحەددین کە شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکایە، دەنگی تەقینەوە بیستراوە. شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، دوو تەقینەوە بووە و کارمەندانی بەرگریی شارستانی توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، ئەو تەقینەوانە هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ