رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە پارێزگای میسان-ی باشووری عێراق دوو کەس کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون. بەگوتەی تەندروستی پارێزگاکە رووداوەکە تۆڵەکردنەوە بووە.
رووداوەکە پێنجشەممە، 07-11-2024، لە قەزای مەجەری گەورە لە پارێزگای میسان روویداوە. کە نزیکەی 33 کلیۆمەتر لە شاری عەممارە-ی ناوەندی پارێزگای میسان دوورە.
محەممەد کینانی، گوتەبێژی تەندروستی پارێزگای میسان بە تۆڕ میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی و تۆڵەکردنەوە بووە".
بە گوتەی گوتەبێژی تەندروستی پارێزگای میسان، "کەسێک تەقەی لە بەرامبەرەکانی کردووە، بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و دووی دیکە برینداربوونە. تەقەکەرەکەش دەربازی بووە".
هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵیینەوەیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە. تەرمەکان رەوانەی دادپزیشکیی میسان کراون، بریندارەکانیش گەیێندراونە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ