رووداو - بەغدا
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، سێ تەقینەوە لە ناوچەکانی بەلەدیات، شەعب و بەیاع روویانداوە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 13 کەسی دیکە برینداربوون.
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، تەقینەوەکەی ناوچەی بەلەدیات بەهۆی بۆمبەوە بووە و تەقینەوەکانی ناوچەی بەیاع و شەعبیش لەڕێگەی مۆتۆرسکیلەوە ئەنجامدراون.
تەقینەوەکان لەکاتێکدان، رێوشوێنێکی تووندی ئەمنی لە بەغدا گیراوەتەبەر و خۆپیشاندانەکانیش بەردەوامن. ئەمڕۆش بەهۆی پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کەسێک کوژرا.
پەیامنێری رووداو راشیگەیاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان شەش کەس کوژراون و زیاتر لە 13 کەسی دیکەش برینداربوونە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ