رووداو دیجیتاڵ
نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق کە لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستەکەی وەرگرتبوو، دەستی لەکارکێشایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق دەستی لە کارەکەی کێشاوەتەوە."
سەرچاوەیەکی دیکە بە رووداوی گوت، دەستلەکارکێشانەوەی نزار ئامێدی لە پۆستەکەی بە مەبەستی خۆتەرخانکردنیەتی بۆ کاری سیاسی، وەکو لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە بەغدا.
رۆژی 03-12-2022، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا بە بەشداریی 208 ئەندام، نزار محەممەد ئامێدی بە وەزیری ژینگەی عێراق پەسند کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ