محەممەد تۆفیق عەللاوی: هەڵبژارنی پێشوەخت لە ماوەی ساڵێکدا دەکرێت

24-02-2020
نیشانەکردن عێراق
A+ A-
 

رووداو - هەولێر 

محەممەد تۆفیق عەللاوی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق رایدەگەیێنێت، حکومەتی نوێ پابەند دەبێت بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختی ئازاد و پاک و لەماوەی ساڵێکدا دەکرێت.
 
محەممەد تۆفیق عەللاوی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر نووسیویەتی، "کورتەیەک لەو بەرنامە وەزارییەی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نێردراوە: تەوەری یەکەم، سەرکردایەتیی گواستەنەوە بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و پێشوەخت بکرێت کە تێیدا گەل نوێنەرەکانی قۆناخی داهاتووی هەڵبژێرێت".
 
هاوکات لە بەشێکی دیکەی ئەو کورتەیەی کارنامەکەیدا هاتووە، "حکومەت پابەندە بە دابینکردنی پاڵپشتیی تەواوەتی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پێشوەختی ئازادانەی پاک لە وادەیەکی نزیکدا کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و پەرلەمان دیاریی بکەن. جەخت دەکەینەوە کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەیەکمان بداتێ کە لەمڕۆ بەداوە لە ساڵێک تێنەپەڕێت".
 
رابەری رەوتی سەدر داوادەکات کورد و سوننە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا هاوکاربن و واز لە پشکپشکێنە بهێنن و دەبێت وەزیرەکانی کورد و سوننە سەربەخۆ بن و حزبی نەبن. 
 
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە هەڤپەیڤنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، "هەرکەسێک بە پێکهێنانی حکومەت رازی نەبێت، ئەوا دەبێت رەوانەی زبڵدان بکرێت، دەبێت پشکپشکێنە کۆتایی بێت. ئەگەرنا بە هەموو پێوەرەکان عێراق کۆتایی دێت. من ناڵیم  نابێت کورد و سوننە لە کابینەی وەزاریدا نەبن، بەڵکو دەبێت کورد و سوننە بەشداریی حکومەت بکەن و پێکهاتەی عێراقن، بەڵام نابێت وەزیرەکان حزبی بن".
 
هەرێمی كوردستان بە چەند مەرجێك بەشداریی كابینەكەی عەللاوی دەكات، هەرچەندە "بە زارەكی عەللاوی رەزامەندیی لەسەر مەرجەكان دەربڕیوە، بەڵام لایەنی كوردستانی داوای گەرەنتی دەكات بۆ جێبەجێكردنیان".
 
محەممەد سەعدەدین، ئەندامی شاندی حیزبە كوردستانییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی  راگەیاند، بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لە عێراق و بەشداریی لایەنە كوردستانییەكان لەو كابینەیەدا، چەند مەرجێكیان هەبووە ‌و گوتی "مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان ‌و شایستە داراییەكان ‌و ئاساییبوونەوەی دۆخی ئەمنی لە سنووری ماددەی 140 لە داواكارییە سەرەكییەكانمان بوو".
 
رۆژی یەكشەممە 01-02-2020 د. بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق بە فەرمی محەممەد عەللاوی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق و پێكهێنانی حكومەت راسپارد، كۆبوونەوەكانی عەللاوی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بەرەو كۆتایی دەڕۆن، بڕیارە رۆژی چوارشەممە دەنگ لەسەر كابینەكەی بدرێت.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محمد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: تێڕوانینى عێراقمان گەیاندە ئیدارەى نوێى سووریا

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، تێڕوانینى خۆیان گەیاندووەتە ئیدارەى نوێى سووریا و رێز لە ئیرادەی سووریاییەکان دەگرن. هەروەها رەتیکردەوە دەسەڵاتى پێشووی سووریا داواى دەستوردانى سەربازییان لێکردبن.