رووداو دیجیتاڵ
حاتم عەبد جەواد، قایمقامی قەزای شارەبان بەوەکالەت دەڵێت، قەزاکەیان رووبەڕووی وشکەساڵییەکی سەخت بووەتەوە و بەرهەمی کشتوکاڵی بووەتە سفر.
رۆژی شەممە 23/4/2022، حاتم عەبد جەواد، قایمقامی قەزای شارەبان بەوەکالەت لە پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە، لەوانە وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاو و ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو ئەوانە رەنگدانەوەی خراپیان لە سەر دۆخی ئابووریی قەزاکە هەیە.
قایمقامی قەزای شارەبان دەڵێت، پێشتر بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی وەکو گەنم و جۆ داهاتی باشیان بۆ جووتیاران هەبوو، بەڵام ئێستا جووتیارەکان بەهۆی کەمبارانی و نەبوونی ئاوەوە زەوییەکانیان ناکێڵن و ئەوەش وا دەکات زیانیان بەربکەوێت.
حاتم عەبد جەواد دەشڵێت، وەرزی کشتوکاڵ سفرە و بەهۆی زیانەکانی وشکەساڵییەوە، سەوزە و میوە لە دەرەوە هاوردە دەکەن.
قەزای شارەبان سەر بە پارێزگای دیالەیە و بە دووری 90 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری بەغدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ