حکومەتی عێراق خەرجییەکانی رادەگرێت و هەژماری ساڵانەی دادەخات

دوێنێ کاژێر 01:24
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق لە 25ـی ئەم مانگەوە سەرجەم خەرجییەکانی رادەگرێت و هەژمارى ساڵانە دادەخات. ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمان دەڵێت: " پارە بۆ مووچە یان پڕۆژەیەک کە پێویست بێت دەخرێتە سندوقى سپاردە".
 
جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لە 25ـی کانوونى یەکەمى 2024، هەژمارى ساڵانەى وەزارەتى دارایی دادەخرێت و سەرجەم خەرجییەکان بەمەبەستى جەردى ساڵانە، رادەگیرێت و تاوەکو یەکى کانوونى دووەمى 2025 ناکرێتەوە.
 
تاوەکو ئێستا وەزارەتى دارایی فیدراڵ 430 ملیار دینارى کورتهێنانى مووچەى سێ مانگى کۆتایی ئەمساڵى هەرێمى کوردستان و پارەى مووچەى مانگى کانوونى یەکەمى نەناردووە.
 
جەمال کۆچەر لەبارەی دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە و پرسی هاوشێوە گوتی، "بۆ چارەسەرى ئەو جۆرە پرسانە پارەى پێویست بۆ ئەو خەرجییانە دەخرێتە سندووقى سپاردەى وەزارەتەکەوە کە بۆ مووچە بێت یان پارەى پڕۆژە". 
 
ئاماژەی بەوەشدا، "ئەگەر هەیە بەهەمان رێکار، چارەسەرى مووچەى هەرێمى کوردستان بکرێت".
 
رۆژی سێی حوزەیرانی ئەم ساڵ، پەرلەمانى عێراق خشتەى بودجەى پەسند کرد کە 211 تریلیۆن دینارە و پشکى هەرێمى کوردستانیش زیاتر لە 20 تریلیۆن دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو.

بەڕێوەبەری گشتیی رووداو: کەرکووک بە گێڕانەوەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەبێتە شاری پێکەوەژیانی راستەقینە

بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو داوا لە مەرجەعییەتی نەجەف دەکات کە بە بڕیارێکی ''هەقپەرستی'' کەرکووک بگەڕێننەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''کورد گەورەترین نەتەوەی جیهانە کە تاوەکو ئێستاش لەسەر خاکی هەزاران ساڵەی دەچەوسێندرێتەوە''.