عێراق

ئەو ڤیدیۆیەی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردووەتەوە کە "تێیدا بەشیر هیتى دەبێتە دەمەقاڵێی لەگەڵ کەسێکی دیکە"
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
بە فەرمانى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیارى پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە درا لەبارەى رووداوى گیانلەدەستدانى ئەندازیارێک لە یەکێک لە گرتووخانەکانى بەغدا لەدواى ماوەیەک لە بێهۆشبوونی و مانەوەى لە نەخۆشخانە. سەرۆکى سەندیکاى ئەندازیارانى عێراق دەڵێت:"بەهۆى ئەشکەنجەوە گیانى لەدەستداوە".
رۆژی دووشەممە، 7ى نیسانى 2025، سەباح نوعمان، گوتەبێژى فەرمادەى گشتیى هێزە چەکدارەکان لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان فەرمانى داوە بە پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەبارەى وردەکاریی دۆسیەى گیانلەدەستدانى بەشیر هیتى.
بەشیر هیتى، ئەندازیار بووە، لە دواى ماوەیەک لە مانەوەى بەبێ هۆشى لە نەخۆشخانە، رۆژی دووشەممە گیانى لەدەستدا.
لیژنەى لێکۆڵینەوەکە بە سەرۆکایەتیى بریکارى وەزارەتى ناوخۆ بۆ کاروبارى پۆلیس و ئەندامێتیى بریکارى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى و ئەفسەرێکى پلە بەرزى دەزگاى هەواڵگری پێکدەهێنرێت.
دووشەممە، 07-04-2025، زولفەقار حوشی، سەرۆکى سەندیکاى ئەندازیارانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئەو ئەندازیارە بەهۆى ئەشکەنجەوە گیانى لەدەستداوە، سەرەتا لە گرتووخانەیەک دەمەقاڵێی کردووە و گوێزراوەتەوە بۆ بنکەى پۆلیسی حتین و لەوێ ئەکشەنجە دراوە، دواى ئەوە براوەتە گرتووخانەى تەسفیرات لە بەغدا و تەندروستى تێکچووە، لەوێش لێیدراوە تاوەکو بێهۆش بووە."
یەکەم دەمەقاڵێى بەشیر هیتى لە 28ى ئادار بووە لە یەکەم گرتووخانە، لە 30 ئادار بێهۆش بووە و گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە تاوەکو ئەمڕۆ کە گیانى لەدەستداوە.
سەرۆکى سەندیکارى ئەندازیارانى عێراق گوتى: "داوامان کردووە لێکۆڵینەوەکان لەو رووداوە رادەستى ئەنجوومەنى دادوەرى بکرێت و وەزارەتى ناوخۆ ئەندامى تێدا نەبێت، بڕیارمانداوە لە سێشەممەوە وەک سەندیکاى پارێزەران سێ رۆژ پرسە رابگەیێنین و نووسینگەکانمان لە پارێزگاکانى عێراق دادەخەین".
بە گوێرەى بڕیارەکەى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان، پێویستە دواى تەواوبووونى ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، بۆ راى گشتى ئاشکرابکرێت.
سەباح نوعمان دەڵێت: "نەرمى نانوێنین بەرامبەر بە هەرکەسێک ئەو مافە بەخۆى بدات کە ئازارى عێراقییەکان بدات و لەدەرەوەى چوارچێوە یاساییەکان مامەڵە بکات."
بە گوێرەى زانیارییەکانى رووداو، بەشر هیتى 30 ساڵ، پێشتر بەهۆى دەمەقاڵێیەک دەستگیرکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ