نوێنەرانى 60 کۆمپانیاى ئەمریکا گەیشتنە بەغدا و یاداشتێکى لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

07-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاندێکى بازرگانیى ئەمریکى کە نوێنەرى 60 کۆمپانیان، گەیشتنە عێراق و یەکەم یاداشتى لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ یەکێتیى ژوورە بازرگانییەکانى عێراق واژۆ کرد. 
 
بە گوێرەى راگەیێندراوێکى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەعێراق، ئەو شاندە، کە لە 101  کەس پێکهاتوون، رۆژی دووشەممە، 7ى نیسانى 2025، گەیشتوونەتە بەغدا.
 
سەردانى ئەو شاندە بازرگانییەى ئەمریکا تاوەکو چوارشەممە 9ى نیسان بەردەوام دەبێت، لەگەڵ کۆمپانیا عێراقییەکان کۆدەبنەوە و ژمارەیەک رێککەوتن واژۆ دەکەن. 
 
دانیاڵ رۆبنستین، هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق لەکاتى پێشوازیکردنى لە شاندە بازرگانییەکەى وڵاتەکەى گوتى: "ئێمە بۆ یەک ئامانج لێرەین، ئەویش بەهێزکردنى هاوبەشى بازرگانییە".
 
ئەمڕۆ ئەو شاندەى ژوورى بازرگانیى ئەمریکا و یەکێتیى ژوورە بازرگانییەکانى عێراق یەکەم یاداشتى لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد بۆ بەهێزکردنى پەیوەندى نێوان کەرتى تایبەتى هەردوولا. بە گوێرەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا، ئەو یاداشتى لێکتێگەیشتنە هاوبەشی و هاریکارى ئابووریی درێژمەوداى نێوانیان بەهێز دەکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە