لە عێراق رۆژانە زیاتر لە 1000 پرۆسەی هاوسەرگیری دەکرێت

19-12-2022
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 لە عێراق زیاتر لە 30 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری کراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش جیابوونەتەوە.
 
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ئاماری پرۆسەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی تشرینی دووەم بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئامارە، تەنیا لە بەغدا 8676 پرۆسەی هاوسەرگیری تۆمارکراون، کۆی گشتیی هاوسەرگیری لە تەواوی دادگەکانی عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) بریتی بووە لە 32 هەزار و 271، کە زۆرترینی لە بەغدا بووە. بەپێی ئەو ئامارە، رۆژانە زیاتر لە هەزار هاوسەرگیری لە عێراق تۆمار دەکرێن.
 
هەر بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق، مانگی رابردوو 6895 جیابوونەوە لە سەرتاسەری عێراق تۆمار کراون کە 2498یان لە دادگەکانی رەسافە و کەرخی بەغدا بوون.
 
دوای پارێزگای بەغدا، زۆرترین ئاماری جیابوونەوە و هاوسەرگیری لە پارێزگای نەینەوا بووە، کە 3223 هاوسەرگیری و 470 جیابوونەوە بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە