رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی پارێزگاى دیالە ئەو کەسەى دۆزییەوە کە بە دەرزى هێرشیکردبووە سەر ژمارەیەک زیارەتکارانى چلەى ئیمام حوسێن؛ پۆلیسى پارێزگاکە دەڵێت، ئەو کەسە تەمەنى خوار 17 ساڵە و "بەڵێننامە بە باوکى پڕکراوەتەوە کە ئەو کارە دووبارە نەکاتەوە."
رۆژی یەکشەممە 18ى ئەیلوولى 2022، عەمید نیهاد مەهداوى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی دیالە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: ئەو مێرمنداڵە تەمەنى کەمترە لە 17 ساڵ و لە دواى بانگهێشتکردنى بەڵێننامە بە باوکى پڕکراوەتەوە کە ئەو کارە دووبارە نەکاتەوە، ئەگەرنا رووبەڕووى لێپێچینەوەى یاسایی دەبێتەوە.
ئەو مێرمنداڵە لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا لە مەزارى ئیمام حوسێن لە کەربەلا دەرکەوتووە کە دەرزى دەکات بە پشتى بەشێک لە زیارەتکاراندا لە کاتى بەڕێوەچوونى مەراسیمى چلەى ئیمام حوسێن کە 17ى ئەیلوول بەڕێوەچوو.
لیوا عەباس محەممەد حوسێن، بەڕێوەبەرى پۆلیسی دیالە ئەو مێرمنداڵەى بانگهێشتکردووە و ئامۆژگاریکردووە بۆ دووبارە نەکردنەوەى ئەو هەڵسوکەوتە کە "پاڵنەرى دیاریکراوى لە پشتەوە نەبووە"؛ پۆلیس دەڵێت، "تەنها هەڵسوکەوتێکى مێرمنداڵانە بووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ