رووداو – هەولێر
دەست بە دابەشکردنى سەبەتەى خۆراکى تایبەت بە مانگى رەمەزان لە عێراق دەکرێت کە چوار بەشەخۆراکى بۆ زیادکراوە کە لە تەبەقێک هێلکە، شەعریە و دوو جۆرە ئارد پێکدێن.
وەزارەتى بازرگانیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 18ى ئادارەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنى سێیەم بەشەخۆراکى مانگانەى هاووڵاتیان بۆ ساڵى 2023 لەگەڵ سەبەتەى خۆراکى تایبەت بە مانگى رەمەزان کە چوار بەشە خۆراکە.
خۆراکە زیادکراوەکان بریتین لە تەبەقێک هێلکە بۆ هەر خێزانێک، هەروەها کیلۆیەک ئاردى گەنمەشامى، 500 گرام شەعرییە، یەک کیلۆ ئاردى سفر بۆ هەر ئەندامى خێزانەکە.
دەستپێکردنى دابەشکردنى ئەو بەشە خۆراکە زیادکراوە لەسەر بنەماى بڕیارێک بوو کە لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە 7ى ئادارى 2023 دەرکرا، ئەوەش دوای ئەوەى وەزارەتى بازرگانیى عێراق ئەوپێشنیازەى پێشکێشی ئەنجوومەنى وەزیران کرد.
ئەو هەنگاوە بۆ رێگرییە لە یارمەتیدانی خێزانەکان لە ماوەی مانگی رەمەزاندا.
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى بازرگانیى عێراق، 41 ملیۆن و 300 هەزار هاونیشتمانی و هاووڵاتى لە سەبەتەى خۆراک سوودمەندن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ