لە عێراق و هەرێمی کوردستان نزیکەی 49 هەزار موەلیدە هەن

17-03-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی 49 هەزار موەلیدەی کەرتی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن، کە حەوت ملیۆن هاوبەش سوودیان لێوەردەگرن. بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەڵێت، "زۆربەی موەلیدەکانی هەولێر بێدەنگن."
 
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئامارەکانی رووپێوێکی بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بە ژمارەی موەلیدەکانی کەرتی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، ئامارەکان دەریدەخات 48 هەزار و 533 موەلیدە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا هەن.
 
بەپێی رووپێوییەکە 44 هەزار و 640 کەس لەو موەلیدانە کار دەکەن و بە سەرجەمیان مانگانە 200 ملیۆن و 648 هەزار دینار وەردەگرن، ژمارەی ئەو کەسانەشی سوودمەندن لە موەلیدەکان شەش ملیۆن و 700 هەزار و 665 هاوبەشن، مانگانە 25 ملیۆن و 875 هەزار و 722 ئەمپێر کارەبا دەدەن و لە بەرامبەریشدا مانگانە سێ ملیار و 479 ملیۆن دینار لە هاوبەشەکانیان وەردەگرن.
 
رۆژی هەینی، 17-03-2022 قارەمان مەولوود، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بە تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیکەی دوو هەزار و 200 موەلیدەیان هەیە. گوتیشی، "زۆربەیان بێدەنگن."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو جگە لە موەلیدەی هۆتێل، رێستۆڕانت و شوێنە تایبەتەکان، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 5,500 موەلیدەی کەرتی تایبەت هەن؛ لە سەنتەری شاری هەولێر هەزار و 130 موەلیدە هەن.
 
هەروەها بەپێی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، تەنیا لەنێو سەنتەری سلێمانیدا 545 موەلیدە هەن، جگە لە موەلیدەی شوێنە بازرگانییەکان، لە دهۆکیش نزیکەی دوو هەزار و 500 موەلیدە هەن، تەنیا لە سەنتەری شارەکە 570 موەلیدە هەن، لە هەڵەبجەش 48 موەلیدە، لە ئیدارەی راپەڕین 160 موەلیدە، لە کەلار 120 موەلیدە، لە قەزای دەربەندیخان 33 موەلیدە و لە کفریش 29 موەلیدە هەن.
 
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار هاوبەشی کارەبای نیشتمانی هەن و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا سوود لە موەلیدەکان وەردەگرن، جگە لە بەشێکی گوندەکان کە موەلیدەیان نییە.
 
بەگوێرەی وەزارەتی کارەبا، توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا سێ هەزار و 600 مێگاواتە، بەڵام خواست دوو هێندەیە، بەهۆیەوە کاژێرەکانی کارەبا کەمن، لە گەرمیان 16 بۆ 17 کاژێر، لە هەولێر 14 کاژێر و لە سلێمانی و دهۆک کەمتر کە 11 کاژێر کارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاونیشتمانییان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵمەتی چاندنی درەخت لە مووسڵ.

لە مووسڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرما و بەبیابانبوون 50 هەزار دار چێندران

هەڵمەتێکی چاندنی نەمام لە شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو. بە گوێرەی پلانێکی حکومەت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بە بیابانبوون یەک ملیۆن دار لەو پارێزگایەدا دەچێندرێت.