حکومەتی عێراق: سەرژمێریی گشتی لە سەرانسەری وڵات دەکرێت

دوێنێ کاژێر 10:36
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتی لە سەرانسەری وڵاتەکە پەسند کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا "بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتی لە تەواوی عێراق پەسند کردووە، ئەوەش دوای چارەسەرکردنی بابەتە تەکنیکییەکان لەگەڵ دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستانی عێراق."
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، دەبێت "وەزارەتی دارایی بەبێ هیچ دواکەوتنێک پارەی پێویست بۆ راییکردنی کارەکانی سەرژمێری تەرخان بکات."
 
سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە 20ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
 
هاوڕێ تۆفیق، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا ئەنجامی سەرژمێریی ناوچەکانی مادەی 140 رانەگەیێندرێت تاوەکو ئەو کاتەی تۆمارکراوان لە رێگەی لیژنەیەکەوە ناوەکانیان بۆ ناوچە بنچینەییەکانی خۆیان دەگەڕێندرێنەوە و لەسەر هەمان شوێن هەژمار دەکرێن". 
 
هاوڕێ تۆفیق گوتی، ئەو بڕیارەش لەسەر بنچینەی یەکێک لە داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەرژمێریی گشتی دراوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە