لە بەغدا هاووڵاتییان بە کێشانی وێنە لە قوڕ گوزارشت لە گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن

دوێنێ کاژێر 05:53
هەستیار قادر
پیاوێک وێنە لە قوڕ دەکێشێت
پیاوێک وێنە لە قوڕ دەکێشێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فێستڤاڵى قوڕ لە بەغدا بەڕێوەچوو. ئامانج لە فێستیڤاڵەکە پێشاندانی کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا بوو لەسەر ژینگە. هاووڵاتییان بە کێشانی وێنە لە قوڕ، بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد. 
 
مەروە نعێمى، ئەندامى تیمى دامەزراوەى ئاڵتوونى سەوزە و بە رووداوی گوت، "ئامانج لەم فێستیڤاڵە زیادکردنى هۆشیاریی ژینگەییە لەوەى پەیوەندیدارە بە گۆڕانى کەشوهەوا، کە زۆربەی وڵاتان بە عێراقیشەوە بەدەستییەوە گیرۆدە بوون. [عێراق] یەکێکە لەو وڵاتانەى زۆرترین کاریگەرییەکانى گۆڕانى کەشوهەوا، بەرزبوونەوەى پلەى گەرما، کەمبوونەوەى سەوزایی و پیسبوونى خاکى لەسەرە."
 
هەندێک لەو وێنانەى کە بە قوڕ دروستکراون، ئاماژە بوون بۆ سەردەمانێک لە مێژووى عێراق کە کاریگەریی گۆڕانى کەشوهەواى لەسەر نەبووە. بەشداربووان بە نیگارکێشان، دەیانەوێت پەیامەکانیان لەبارەى ژینگە بگەیێنن. 
 
سەڵاح زینە، نیگارکێشە و دەڵێت، "ئەمە پەیامە بۆ کۆمەڵگە، حکومەتەکان و بەرپرسان، پەیامە بۆ هەموو ئەوانەى ژینگەکەیان دەبینن کە چۆن بووە بە شوێنێک بۆ زبڵ، تەماشا بکەن چۆن ئەو کەشە کاریگەرى لەسەرمان هەبووە".
 
منداڵانیش بە قوڕى دەستکرد لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار بوون. لانە سەباح، یەکێکە لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە گوتی، "ئەگەر منداڵان لەو تەمەنەدا هۆشیار بکرێنەوە بۆ چۆنێتیی پاراستنى ژینگە، نەوەیەک پەروەردە دەکەین کە بەشدار دەبن لە پاراستنی ژینگەدا."
 
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، عێراق لەڕووی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەواوە لە ریزی پێنجەم خراپترین وڵات دێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی

سوودانی داوای بەدواداچوون بۆ داننان بە زانکۆیەکی کوردستان دەکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە نووسینگەکەی دەکات بە دواداچوون بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بکات.