وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

16-07-2020
غازی حارس
نیشانەکردن فەرەنسا بەغدا هەولێر وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە. سەرلەئێوارەش دەگاتە هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانیش دەبێت.
 
د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەکات. لۆدریان لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆدەبێتەوە.
 
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا پشتیوانی فەرەنسا لە چەند بوارێک لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێدەکات و هەروەها ئەو پرۆژانە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق باسدەکات، کە فەرەنسا بەنیازە لەو بوارانەدا هاریکاریی عێراق بکات.
 
بەپێی راگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ فوئاد حوسێن کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی دەبەستن.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداویش، لۆدریان دوای بەغدا سەردانی هەولێر دەکات.
 
جان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کە پێشتر وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە بووە، پێشتریش سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، یەکەم جاریش وەکو وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە 15-1-2019 سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد. ئەوکات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "سەردانەکەم سەردانێکی دۆستانە و وەفادارانە و رێزگرتن" بوو. هاوکات لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی 2019 لودریان جارێکی دیکە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردەوە. 
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی

سوودانی داوای بەدواداچوون بۆ داننان بە زانکۆیەکی کوردستان دەکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە نووسینگەکەی دەکات بە دواداچوون بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بکات.