رووداو دیجیتاڵ
نمایشێکی سەیر و کەموێنە لە پارێزگای بەسرەی خوارووی عێراق کرا، کە تێیدا ژمارەیەک نمایشکاری جلوبەرگ بە جلوبەرگی دەستی دوو بەسەر فەرشێکدا رێیان کرد.
لەو نمایشەدا میوزیکژەنان، میوزیکیان ژەنی و چالاکڤانانی ژینگەییش بە تامەزرۆییەوە بەدیاریانەوە دانیشتبوون.
بەها ئیبراهیم، نمایشکاری جلوبەرگە و لەبارەی ئەو نمایشەوە دەڵێ "ئامانج لە پشت ئەمە بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە. دوای ئەویش پاراستنی ژینگە. هەموو ساڵێک کارگەکان جلی زۆر دروست دەکەن. ئەمە ئاماژەی چییە؟ ئاماژەی پیسبوونی ژینگەیە. ئێمە دەمانەوێ خەڵك جلی دەستی دوو بکەنە بەریان و وا بیرنەکەنەوە ئەمانە جلی کۆن و خراپن، بەڵکو جلی نوێن".
نمایشەکە لە قەزای زوبێر لە بەسڕە بەڕێوەچوو، کە قەزایەکە پڕ لە شوێنەواری دێرینە و مێژووەکەی بۆ 636ـی زایینی دەگەڕێتەوە.
ئەزهەر روبەیعی، رێکخەری نمایشەکە باس لەوە دەکات "ئەمە یەکەم نمایشە لە عێراق و بەسرە، دوایی کاردانەوەکان دەبینین، کە دوای تەواوبوونی نمایشەکە دەردەکەون".
رێکخەران نیازیان وایە نمایشێکی دیکەی لەمجۆرە لەبەغدا سازبکەن، دوای ئەویش لە هەولێر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ