یەحیا رەسوول: رێنماییەكانی قەدەخەی هاتووچۆ هێزە ئەمنییەكانیش دەگرێتەوە

16-02-2021
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن قەدەخەی هاتووچۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، لە كاژێر 08:00ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو قەدەخەی هاتووچۆ دەستپێدەكات و تاوەكو 05:00ی بەیانی رۆژی دووشەممه بەردەوام دەبێت.
 
ئەمڕۆ سێشەمە 16ی شووباتی 2021 لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "رەنگە قەدەخەی هاتووچۆ درێژبكرێتەوە ئەگەر ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا روو لە هەڵكشان بێت، پێویستە هەمووانیش پابەندی رێنماییەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانی بن".
 
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە "قەدەخەی هاتووچۆی گشتی لە كاژێر 08:00ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 18ی شووباتی 2021 تاوەكو 05:00ی بەرەبەیانی دووشەممە 22ی شووباتی 2021 بەردەوام دەبێت، رێنماییەكانی قەدەخەی هاتووچۆش كارمەندانی دامەزراوە ئەمنییەكانیش دەگرێتەوە و رێگەیان پێنادرێت دوای تەواوبوونی ئەركەكانیان بسووڕێنەوە".
 
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاداری ساڵی 2019 تاوەكو ئێستا، 646 هەزار و 650 كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 608 هەزار و 178 تووشبوو چاكبوونەتەوە، 13 هەزار و 185 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە