گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: وەزیر تووشی جەڵتەی مێشک نەبووە

15-12-2021
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ چوارشەممە 15-12-2021، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عێراق، دۆخی تەندروستیی تێکچوو و "بەپەلە" گەیێندرایە نەخۆشخانە. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، تەندروستیی باشە.
 
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، بەهۆی ماندووبوون و هیلاکییەوە پەستانی خوێنی دابەزیوە و بەهۆیەوە دۆخی تەندروستیی تێکچووە. پاشان گەیێندراوەتەوە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بەغدا.
 
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رەتیکردەوە وەزیرەکە تووشی جەڵتەی مێشک بووبێت و دۆخی تەندروستیی خراپ بێت، وەک ئەوەی لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە. 
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە گوتەبێژەکەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بە رووداوی دا "ئێستا دۆخی تەندروستیی وەزیری کۆچ و کۆچبەران جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە