دزەپێکەرانى پرسیارى تاقیکردنەوەکانى عێراق بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزادران

14-11-2022
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دادگەیەکى بەغدا دوو تاوانباری دزەپێکردنى پرسیارەکانى تاقیکردنەوەکانى پۆلی 3ى ناوەندى بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزادا.
 
رۆژی 14ى تشرینى دووەمى 2022، ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد کە دادگەى تاوانەکانى کەرخ لە بەغدا دوو تاوانباری دزەپێکردنى پرسیارەکانى تاقیکردنەوەى پۆلیسی 3ى ناوەندى بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزاداوە.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو سزایە پشتبەستوو بە یاساى سزادانى عێراقی و بڕیارى ژمارە 132ى ئەنجوومەنى سەرۆکایەتیى شۆڕش دەبەستێت. ئەو مادانەى کە دوو تاوانبارەکەی پێ سزا دراوە، تایبەتن بە بەشداری و هاوکاری و ئاسانکاریکردن بۆ "ئەنجامدانى تاوان." 
 
2ـى حوزەیرانى 2022، دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە دزەپێکردنى پرسیارەکانى تاقیکردنەوەى بیرکارى پۆلی 3ى ناوەندى، کە بڕیار بوو هەمان رۆژ ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆى دزەپێکردنییەوە تاقیکردنەوەکە دواخرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکە.

عێراق گرێبەستى کڕینى هەشت سەکۆى مووشەکى لەگەڵ کۆریاى باشوور واژۆ کرد

وەزارەتى بەرگریى عێراق گرێبەستى کڕینى هەشت سەکۆى مووشەکى بەرگریى ئاسمانی لە کۆمپانیایەکى کۆریاى باشوور واژۆ کرد، بە گوتەى جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمان، یەکەمجارە دواى ساڵی 1991 عێراق ئەو جۆرە مووشەکە بکڕێت.