وەزیرەکەی سەدر: ئەمشەو موقتەدا سەدر فەرمانێکی گرنگ دەردەکات

14-05-2023
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ساڵح محەممەد عێراقى، وەزیرى موقتەدا سەدر دەڵێت، ئەمشەو رێبەری رەوتی سەدر فەرمانێکى "گرنگ" دەردەکات. 
 
رۆژی یەکشەممە، 14ـى ئایارى 2023، ساڵح محەممەد عێراقى، وەزیرى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، کاژێر 10:00ى ئەمشەو موقتەدا سەدر فەرمانێکى "گرنگ" دەردەکات و ئاماژە بەوەش دەکات کە "دەمانەوێت سەرنجتان بۆ ئەوە رابکێشین."
 
ئەو فەرمانە چاوەڕوانکراوەى موقتەدا سەدر بەر لە دوو رۆژ دێت لە دوا وادەى رادەستکردنەوەى "بەڵگەنامەى خوێن" لەلایەن لایەنگرانییەوە بۆ پەیوەستبوون بەو رەوەتەوە، کە 16ى ئایار دوایین وادەیە.
 
لە رۆژی 29ى نیسانەوە لایەنگرانى رەوتى سەدر دەستیانکردووە بە پڕکردنەوەى بەڵگەنامەیەکى دەستنووسی موقتەدا سەدر کە بۆ بەڵێندانە بە پابەندبوون بە رێکارەکانى ئەو رەوتەوە.
 
دەبێت بەڵگەنامەکە بە خوێنى ئەو کەسە مۆر بکرێت کە بەڵێن دەدات پەیوەست بێت پێوەى، بەر لە رادەستکردنى بە نووسینگەکانى رەوتى سەدر لە شارەکانى عێراق.
 
موقتەدا سەدر لە 15ى حوزەیرانى 2022 کشانەوەى لە پرۆسەى سیاسیی عێراق راگەیاند، دواى ئەوە 73 ئەندامى فراکسیۆنەکەى لە پەرلەمانى عێراق دەستیان لەکارکێشایەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە