رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی لێژنەی باڵای سەلامەتی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک راسپاردەیان بەرزکردووەتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەی جەنجاڵی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکاندا بکەن. لێژنەکەش رەزامەندیی لەسەر داوە و لەداهاتوودا هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ دەکرێن.
زیاد قەیسی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی عێراق بە تۆڕیی میدیایی رووداوی راگەیاند "لیژنەی سەلامەتی نیشتمانی، کە بریکاری وەزیری ناوخۆ سەرۆکایەتی دەکات و بە ئەندامیێتیی وەزارەتی گواستنەوە، بازرگانی، ئاوەدانکردنەوە، رێگاوبان، ئەمینداریێتیی بەغدا و ئەنجوومەنی وەزیران. رەزامەندییان لەسەر کۆمەڵێک راسپاردە داوە".
قەیسی گوتیشی یەک لەو راسپاردانەی رەزامەندییان لەسەر دراوە، مەرجدارکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلە، داوا لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکرێت هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە کۆمەڵێک یاسا و رێنمایی تازە سنووردار بکرێت. هەروەها رەزامەندی دراوە لەسەر گەڕانەوەی سیستمی لەنێوبردنی ئۆتۆمبێل بۆ پێدانی ژمارە بۆ ئۆتۆمبێلی تازە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە ساڵی 2022 زیاتر لە 7 ملیۆن و 460 هەزار ئۆتۆمبێلی کەرتی تایبەت لە عێراقدا هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ