کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: 74 سکاڵا لەسەر دەنگدانی تایبەت و گشتی تۆمارکراون

11-10-2021
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پێشوەخت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 74 سکاڵا لەسەر پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی تۆمارکراون.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سکاڵاکانی سەر پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و پرۆسەی دەنگدانی گشتی 74 سکاڵان، ئەوەی مافی تۆمارکردنی سکاڵای هەیە بریتییە لە دەنگدەر، بەربژێر، بریکاری حیزب و هاوپەیمانی؛ سکاڵاکانیش لە نووسینگەی سەرەکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە بەغدا تۆمار دەکرێن یان لە دەستەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان یان لە نووسینگەکانی هەڵبژاردن و ناوەندەکانی تۆمارکردن و ناوەندەکانی دەنگدان لە پارێزگاکان".
 
جومانە غەلای گوتیشی: "ماوەی تۆمارکردنی سکاڵای رۆژی دەنگدان تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمیی ئەمڕۆ 11/10/2021 دەبێت".
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە راگەیەندراوێکدا رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردن لە ئاستی هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە تۆماری دەنگدەراندا ناویان تۆمارکرابوو 22 ملیۆن و 116 هەزار و 368 کەس بوو، هاوکات بە پشتبەستن بە 94٪ی ئەو بنکانەی دەنگدان کە ئەنجامەکانیان وەرگیراون لە تێکڕای ئەو ژمارە 9 ملیۆن و 77 هەزار و 779 کەس لە هەڵبژاردن دەنگیان دا.
 
سەبارەت بە سکاڵاکانیش، پێشتر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد: "16 سکاڵا لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا و 58 سکاڵا لە پرۆسەی دەنگدانی گشتیدا تۆمارکراون، ئەو سکاڵانەشی کە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان تۆمارکراون بریتین لە؛ (دهۆک 7 سکاڵا)، (هەولێر 6 سکاڵا)، (سلێمانی 11 سکاڵا)، (سەڵاحەدین 3 سکاڵا)، (دیالە 4 سکاڵا)، بەڵام هیچ سکاڵایەک لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا تۆمارنەکراوە".
 
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە 8ی مانگی ئۆکتۆبەر و پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵمەتی چاندنی درەخت لە مووسڵ.

لە مووسڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرما و بەبیابانبوون 50 هەزار دار چێندران

هەڵمەتێکی چاندنی نەمام لە شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو. بە گوێرەی پلانێکی حکومەت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بە بیابانبوون یەک ملیۆن دار لەو پارێزگایەدا دەچێندرێت.