ئەندامێکی دادگای باڵای فیدراڵی کۆچی دواییکرد

12-10-2020
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی عێراق بڵاویکردەوە، دادوەر عبود ساڵح تەمیمی، ئەندامی دادگای باڵای فیدراڵی رۆژی یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2020 بە نەخۆشیی درێژخایەن کۆچی دواییکردووە. خانەوادەکەیشی هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە.
 
دادگای باڵای فیدراڵی، بەرزترین دادگایە لە عێراق، دەستەیەکی دادوەریی سەربەخۆیە تایبەتە بە یەکلاییکردنەوەی ململانێ دەستوورییەکان، بە یاسایەک لە ساڵی 2005 پێکهاتووە، کە 9 دادوەر ئەندامی دادگاکەن.
 
عەلی تەمیمی، پسپۆڕی یاسایی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دادگای فیدراڵی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پەسند دەکات، بەمشێوەیە بێت هیچ هەڵبژاردنێک پەسند ناکرێت، چارەسەر ئەوەیە پەرلەمان یاسای دادگای فیدراLی هەمواربکاتەوە؛ هەموارکردنەوەی یاساکەش کارێکی سەختە، چونکە بەپێی دەستوور دەبێت دوو لەسەر سێ پەرلەمان پەسندی بکات.
 
تارق حەرب، پسپۆڕی یاسایی رایگەیاند، ئێستا دادگای باڵای فیدراڵی رێژەی یاسایی نییە، چونکە پێشتر ئەندامێکی لەدەستداوە و ئەمڕۆش یەکێکی دیکە کۆچی دواییکردووە، بۆیە ئێستا دادگاکە بەبێ رێژەی یاساییە و ناتوانێت هیچ کارێک بکات، چونکە پێویستی بە رێژەی یاسایی ئەندامانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵمەتی چاندنی درەخت لە مووسڵ.

لە مووسڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرما و بەبیابانبوون 50 هەزار دار چێندران

هەڵمەتێکی چاندنی نەمام لە شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو. بە گوێرەی پلانێکی حکومەت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بە بیابانبوون یەک ملیۆن دار لەو پارێزگایەدا دەچێندرێت.