چوار پاسەوانى گرتووخانەیەکى عێراق مۆبایلیان بۆ بەندکراوانى داعش بردووە

08-05-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن داعش زیندان
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

چوار پاسەوانى گرتووخانەیەکى عێراق بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزا دران، ئەوەش بە تاوانى بردنەژوورەوەى مۆبایل و سیمکارت بۆ بەندکراونى رێکخراوى داعش لەو گرتووخانەیە.
 
8ى ئایارى 2023، ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد دادگەى تاوانەکانى رەسافە، چوار پاسەوانى سەر بە فەرمانگەى چاکسازى بە 10 ساڵ بەندکردن سزاداوە، ئەوەش بە تاوانی وەرگرتنى بەرتیل بۆ بەرژەوەندیى ئەندامانى رێکخراوى داعش.  
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو چوار پاسەوانە لە یەکێک لە گرتووخانەکانى سەر بە فەرمانگەى چاکسازی مۆبایل و سیمکارتى پەیوەندییان بردووەتە نێو گرتووخانەکە بۆ ئەو ئەندامانەى رێکخراوى داعش کە لەو گرتووخانەیە زیندانیکراون.
 
ئەو سزایە بە گوێرەى مادەى یەکەمى بڕیارى ژمارە 160ـى ساڵى 1983 بووە کە تایبەتە بە ئەنجامدانى کارى نایاسایی بەناوى کارمەندى هێزە ئەمنییەکانەوە.
 
بە گوێرەى رووپێوى رێکخراوى (TRACE) بۆ ساڵى 2022، لە کۆى 194 وڵات، عێراق لە ریزبەندى 163 ـیەمینى وەرگرتنى بەرتیلە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.