عادل عەبدولمەهدی: دۆخی عێراق لەگەڵ هەموو سەختییەکان باشە

08-04-2020
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن عادل عەبدولمەهدی
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای هەموو سەختییەکان دۆخی عێراق باشە، جیهانیش چاوەڕێی ئەم هەفتەیە دەکات و چاوەڕوان دەکرێت سەخت بێت.
 
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی "سوپاس بۆ خودا وەکو ئەوەی وەزارەتی تەندروستی لە راپۆرتەکانیادا ئاگاداری کردوونەتەوە، دۆخی عێراق سەرەڕای هەموو سەختییەکانی، بەڵام دۆخێکی مەعقول و باشە".
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوە کرد "جیهان بەگشتی چاوەڕێی ئەم هەفتەیە دەکات، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە سەخت بێت، ژمارەی تووشبووان تاوەکو ئێستا مەعقولە بەراورد بە وڵاتانی جیهانی، پشتیوان بە خودا بەم شێوەیە بەردەوام دەبین".
 
سەبارەت بە ژمارەی ئەوانەی چاکدەبنەوە و گیان لەدەستدەدەن بەهۆی کۆرۆنا عادل عەبدولمەهدی گوتی "ژمارەی ئەوانەی چاکدەبنەوە باشە، رۆژانە باش و باشتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەش مردوو هەیە، ژمارەی تووشبووان ئەوەی تۆمارکراوە ئەوەندە بەرز نییە وەکو پێشتر چاوەڕوان دەکرا، پشتیوان بە خودا بەردەوام دەبێت و دۆخەکە لەوەی ئێستا باشتر دەبێت".
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو هەوڵانەی لیژنەی فەرمانی 55 داویانە، هەوڵێکی پیرۆز بووە، هەروەها هەوڵەکانی شانەی قەیرانەکان لە هەموو وەزارەت و پارێزگاکان و لە هەرێمی کوردستان، کاری زۆر گرنگیان ئەنجامداوە".
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا لە عێراق هەزار و31 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 344 کەس چاکبوونەتەوە و 64 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروستکردنی قوللەیەک لەسەر سنوور. وێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق،

قوللەی چاودێری و کامێرای گەرمبین لەسەر سنووری رۆژهەڵات و باشووری کوردستان جێگیر دەکرێن

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، کارەکانی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای سلێمانی بۆ کردنەوەی رێگەکانی سنوور بەردەوامە و جگە لە دانانی قوللەی چاودێری، کامێرای گەرمبینیش بۆ چاودێریکردنی سنوورەکان لەگەڵ ئێران دادەنرێن.