رووداو-هەولێر
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای زیقار دەستگیركردنی برای یاریدەدەرێكی ئەبوبەكر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی رێكخراوی داعشی راگەیاند.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای زیقار رایگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە 6-2-2020 هێزێكی ئەمنی سەربە فەرماندەیی پۆلیسی زیقار، برای یاریدەدەرێكی ئەبوبەكر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی داعشیان لە خاڵی پشكنینی تەل لەحم لە باشووری شاری ناسریە، سەنتەری پارێزگای زیقار دەستگیركرد، كە هەوڵیدەدا خۆی بگەیەنێتە نێو پارێزگاكە".
بەپێی سەرچاوەكە، "برایەكی دەستگیركراوەكە یاریدەدەری ئەبوبەكر بەغدادی بووە و لەكاتی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ لەلایەن هێزەكانی عێراق كوژراوە".
سەرچاوە ئەمنییەکە لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای زیقار ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو كەسە لەلایەن دادگاوە داواكراوە و بە پشتبەستن بەزانیاری هەواڵگریی ورد دەستگیركراوە، بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەش گواستراوەتەوە بنكەیەكی ئەمنیی تایبەت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ