دوای نۆ ساڵ، گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان بەغدا و پەکین دەستیپێکردەوە

06-07-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای نۆ ساڵ، ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لەنێوان بەغدا و پەکین کرا.
 
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەسەر راسپاردەی رەزاق موحەیبیس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق لەبارەی پێویستیی فراوانکردنی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی نیشتمانی بۆ کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی و نێودەوڵەتی، بەڕێوەبەرایەتیی هێڵی ئاسمانیی عێراق دەستپێکردنی گەشتە راستەوخۆکان لە بەغداوە بۆ پەکین رادەگەیێنێت." 
 
شەمممە 06-07-2024، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی ئاسمانی لە فڕۆخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پەکین کرا." 
 
ئەندازیار مەناف عوبدولمونعیم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق دەڵێت، "دەستپێکردنەوەی ئەم هێڵە گرنگە لەنێوان عێراق و چین، هەنگاوێکی گرنگە، بەتایبەتیش لەبەرئەوەی ئاسۆی نوێ لە هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوە."
 
گوتیشی، "بەپێی خشتەکەیان، هەفتانە دوو گەشت دەکرێت؛ شەممان و سێشەممان گەشت لە عێراقەوە بۆ چین دەکرێت؛ رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممەش گەشتە ئاسمانییەکان لە چینەوە بۆ عێراق دەبن." 
 
ئەو بەڕێوەبەرە باس لەوەش دەکات، "نوێترین فڕۆکە بۆ خزمەتکردنی هێڵەکە تەرخانکراون کە مۆدێلی دریملاینەرن و، بەتایبەتمەندیی گەشتکردنی ئاسوودەیی گەشتە دوورمەوداکانییەوە جیادەکرێتەوە."  
 
لە ساڵی 2015ـەوە بەهۆی نەبوونی فڕۆکەی گونجاو، گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی نێوان بەغدا و پەکین راگیرابوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووەم دیداری نەجەف - هەولێر لە نەجەف لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو رێکخرا.

لە دیداری نەجەف - هەولێر کورد داوای پابەندبوون بە دەستوور دەکات

کورد و شیعە لە دووەم دیداری نەجەف - هەولێر، تاوتوێی پەیوەندی نێوانیان لە عێراقی نوێ دەکەن. دوو دەیە بەسەر ئەو دەستوورەدا تێپەڕێوە کە کورد و شیعە زامنیان کرد، بەڵام مافەکانی کورد لەنێویاندا پرسی کورد بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.