دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 55 بەرپرس دەردەکات

05-10-2021
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، بە تۆمەتی تێوەگلانیان بە گەندەڵی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 55 بەرپرسی عێراق دەرکراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 5ی ئۆکتۆبەری 2021، دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئابی 2021 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 55 بەرپرس لەو بەرپرسانەی پلەی تایبەتیان هەیە دەرکردووە.
 
دەستەی دەستپاکی روونیشیکردووەتەوە، "فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکیی عێراق فەرمانەکانی دەستگیرکردنی دەرکردووە و لەنێو ئەو 55 بەرپرسە 7 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران هەن، جگە لە وەزیرێکی پێشوو و وەزیرێکی پێشووتر، لەگەڵ سێ بریکاری پێشووی وەزارەتەکان، 4 پارێزگاری پێشوو، 5 پارێزگاری پێشووتر، 9 بەڕێوەبەری گشتیی ئێستا، 9 بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو، دوو بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتر لەگەڵ 14 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق".
 
دەستەی دەستپاکیی عێراق لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2021 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 858 کەس دەرکردووە، فەرمانی ئامادەبوونی لە دادگە بۆ 3 هەزار و 208 کەسی دیکەی دەرکردووە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵمەتی چاندنی درەخت لە مووسڵ.

لە مووسڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرما و بەبیابانبوون 50 هەزار دار چێندران

هەڵمەتێکی چاندنی نەمام لە شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو. بە گوێرەی پلانێکی حکومەت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بە بیابانبوون یەک ملیۆن دار لەو پارێزگایەدا دەچێندرێت.