نەجم جبووری: کوردستان پشتیوانێکی سەرەکی ئێمەیە لە نەینەوا

04-12-2019
رووداو @Rudawkurdish
نەجم جبووری: هەڵەکانی رابردوو بوونە هۆی ئەوەی موسڵ ببێتە مۆڵگەیەک بۆ تیرۆریستان
نەجم جبووری: هەڵەکانی رابردوو بوونە هۆی ئەوەی موسڵ ببێتە مۆڵگەیەک بۆ تیرۆریستان
نیشانەکردن کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ
A+ A-
رووداو - هەولێر

پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی نەینەوا نزیکەی چوار ملیۆن کەسە و ئەو بودجەیەی لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بۆی تەرخاندەکرێت لە یەک ملیۆن دۆلار زیاتر نییە، ئەمەش بەشی پێداویستییەکانی ئەو شارە ناکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 4-12-2019  لە هەولێر کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بە بەشداری کۆمپانیاکانی عێراق و کوردستان و وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت. لە كۆنفرانسەكەدا وەبەرهێنەرانی ئەمریكا، وڵاتانی عەرەبیی كەنداو، عێراق و هەرێمی كوردستان بەشداردەبن. تۆڕی میدیایی رووداویش سپۆنسەری کۆنفرانسەکەیە.
 
نەجم، جبووری، پارێزگاری نەینەوا بەشداری لە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی نەینەوا لە هەولێر کرد و سەبارەت بە رۆڵی هەرێمی کوردستان لە هاوکارییکردنی نەینەوا گوتی: کوردستان پشتیوانێکی سەرەکی ئێمەیە، داوایشی لە وەبەرهێنەران کرد نەترسن و روو لە وەبەرهێنان بکەن لە سنووری نەینەوا.
 
نەجم جبووری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاند "هەڵەکانی رابردوو بوونە هۆی ئەوەی موسڵ ببێتە مۆڵگەیەک بۆ تیرۆریستان، بەڵام چیتر نەینەوا نابێتەوە مۆڵگەی تیرۆریستان". 
 
بەشێک لە قسەکانی نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا
 
سەبارەت بە سەقامگیری ئاسایش، بابەتێکی سەرەکی هەیە پێویستە هەر یەک لە ئامادەبووان بیزانێت و روون بێتەوە کە گرنگترین شتێک لە سەقامگیری ئاسایش، بریتییە لەوەی میزاجی دانیشتووانی نەینەوا بە تەواوی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، جارێکی دیکە نەینەوا نابێتە پەناگەیەک بۆ تیرۆر، بەهۆی هەڵەکانی پێش 2014  کە هەڵەی گەورە کراون و وایکردووە زۆربەی دانیشتووانی نەینەوا نەبنە پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان، بۆیە ئەمە کۆڵگەیەکی سەرەکییە و ئێستا میزاجی هەموو خەڵکی گۆڕیوە.
 
ئێمە سێ فرقەی سەربازیمان هەیە هەروەها زیاتر لە 20 هەزار پۆلیسمان هەیە، لەگەڵ حەشدی هۆزەکان و حەشدی شەعبی زیاتر لەمەش ئێمە پشیتوانییەکی گەورەمان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە، گرنگیی زۆری پێدەدرێت بەتایبەتی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گرنگی بە پاراستنی ئاسایشی پارێزگای نەینەوا دەدەرێت، هێزەکانی هاوپەیمانان بۆردوومان و گەڕانەکانیان بەردەوامە، هەروەها ئێمە پشت و پەنا و پاڵشتییەکەمان هەیە کە کوردستانە.
 
موسڵ ژینگەیەکی وەربەرهێنانی باشی هەیە و زۆر مەترسن، نموونەیەکتان پێدەڵێم: کۆمپانیایەکی بیانی هەیە لە کێڵگەی نەوتی گەیارە بێ هیچ گرفتێک وەبەرهێنان و کاردەکات، هیچ مەترسییەک نییە و هیچ ئاماژەیەکیش لەوبارەوە نییە. هەروەها رێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان لە نەینەوا کاردەکەن لەوانە USA و رێکخراوەکانی دیکە لە وڵاتە جیاوازەکانەوە لە نەینەوا کاردەکەن و خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش دەکەن.
 
سامانی مرۆیی و درامەتی زۆر لە نەینەوا هەیە کە هاوکار دەبێت بۆ راکێشانی وەبەرهێنەران و رەوڕەوی کەرتی تایبەت پەرەی پێبدرێت. دانیشتووانی نەینەوا چوار ملیۆن کەسە بودجەی ساڵانەی تەرخانکراو لەلایەن حکومەتی ناوەندیەوە لە 1 ملیار دۆلار تێپەڕ ناکات، بۆیە لەو وێرانکارییە و کەمی خزمەتگوازرییەدا کە هەیە ناکرێت بەو بڕە پارەیە نەینەوا ببووژێنیتەوە، بۆیە وەبەرهێنان کارێکی گرنگ و سەرەکییە بۆ هەڵسانەوە و بووژانەوەی دۆخی نەینەوا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە