نوێنەرانی حکومەتی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

04-10-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی عێراق سبەی لەبارەی یەک بڕگە کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە بانگکردنى نوێنەرانى حکومەت بۆ تاوتوێکردنى پرسی وەڵامدانەوەى نووسراوى پەرلەمانتار و لیژنەکان.
 
رۆژی 4ى تشرینى یەکەمى 2023، فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد لەو کۆبوونەوەیەدا کە کارنامەکەى لە یەک بڕگە پێکهاتووە، نوێنەرانى حکومەت میوانداری دەکرێن بەمەبەستى تاوتوێکردنى وەڵامدانەوەیان بۆ نووسراوى پەرلەمانتاران و لیژنەکانى پەرلەمان و دانانى میکانیزمێک بۆ هاریکارى و بەهێزکردنى رۆڵى چاودێرى بەگوێرەى دەستوور.
 
دارا سێکانیانى، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ناوی ئەو بەرپرسانەی حکومەت کە بانگهێشتی کۆبوونەوەکەی سبەینێ دەکرێن، ئاشکرانەکراوە.
 
لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی، "جگە لە پرسیارى پەرلەمانتاران و دواکەوتنى وەڵامدانەوەیان، تاوتوێى پرسی وەڵامدانەوەى هاووڵاتییان و مامەڵەکانیشیان لەگەڵ نوێنەرانی حکومەت دەکرێت، گفتوگۆش بۆ چارەسەری ئەو پرسانە دەکرێت."

 

 

 

 

    
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.