وەزارەتی پەروەردەی عێراق پرسی تاقیکردنەوەی خولی سێیەمی بۆ پۆلی شەشی ئامادەیی یەکلادەکاتەوە

03-01-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی پەروەردەی عێراق پرسی ئەگەری هەبوونی خولی سێیەمی بۆ قوتابیانی پۆلی شەشی ئامادەیی یەکلاکردەوە و دەڵێت، "کاتی پێویست نەماوە".
 
رۆژی یەکشەممە 02-01-2022 وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەنجامدانی خولی سێیەمی قوتابیانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی گفتوگۆی لەسەر نەکراوە، چونکە کاتی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی نەماوە.
 
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە لە سەروبەندی تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ و کۆتایی کۆرسی یەکەمداین" و کاتی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی خولی سێیەم بەردەست نەماوە؛ داواش لە هەمووان دەکات بڕیار و هەواڵە پەیوەندیدارەکان تەنیا لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە وەربگرن.
 
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە دوای ئەوە هات، رۆژی یەکشەممە فەلاح قەیسی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاند، سیاسەتی وەزارت لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی خولی سێیەمە بۆ قوتابیانی پۆلی شەشی ئامادەیی، چونکە لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ قوتابیان تێبینییان کردووە کە بەشێکیان بەو جۆرە لە قسەی وەزیری پەروەردە تێگەیشتوون تاقیکردنەوەی خولی سێیەم بۆ پۆلی شەشی ئامادەییش دەبێت، هەر بۆیە ژمارەیەکی زۆر قوتابی کەوتوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە