پلاسخارت و ئەعرەجی: دەبێت دۆسیەى شنگال چارەسەر بکرێت

01-05-2023
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرى تایبەتی سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووگان لە عێراق و راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق رایانگەیاند، پێویستە رێوشوێنەکانى تایبەت بە چارەسەرکردنى دۆسیەى شنگال کارا بکرێنەوە و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتى بەدیبهێندرێت.
 
رۆژی 1ى ئایارى 2023 جێنین پلاسخارت، نوێنەرى تایبەتی سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ قاسم ئەعرەجى، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق کۆبووەوە و دۆسیەى ئاوارەکان و کەمپى هۆل و شنگال-یان تاوتوێ کرد.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا پلاسخارت و ئەعرەجی جەختیان لەوە کردووەتەوە، پێویستە کار بکرێت بۆ کاراکردنەوەى رێوشوێنەکانى تایبەت بە چارەسەرى دۆسیەى شنگال و هێنانەکایەى ئاشتەوایی کۆمەڵایەتى و دۆخى شیاو بۆ بەهێزکردنى ئاسایش و سەقامگیرى لە قەزاکە.
 
ئەو کۆبوونەوەیەى پلاسخارت و ئەعرەجى لەدواى ئەوە هات کە لە 27ى نیسان بەشێک لە کوردانى ئێزدیى دانیشتووى شنگال دژى گەڕانەوەى 40 خێزانى عەرەب بۆ ئەو قەزایە خۆپێشاندانیان کرد. ئەوان ئەو عەرەبانەیان بەوە تۆمەتبار کرد، کە بەشێکیان دەستیان هەبووە لە ئاوارەکردنى کوردانى ئێزدى لە ساڵى 2014، ئەو کاتەى رێکخراوى داعش قەزاکەی داگیر کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.