ئێران
کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بە ئامادەبوونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران
رووداو دیجیتاڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆککۆماری تورکیا لە تارانی پایتەختی ئێران لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی ماڵپەڕی تایبەت بە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و میدیا فەرمییەکانی ئێران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئێران بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی سێقۆڵیی نێوان ئێران، رووسیا و تورکیا، سەردانی ماڵی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردووە.
تاوەکو ئێستا میدیاکانی ئێران و ناوەندی راگەیاندنی نووسینگەی عەلی خامنەیی هیچ زانیارییەکان لەسەر نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و خامنەیی بڵاونەکردووەتەوە.
بەپێی راگەیێندراوە فەرمییەکانی حکومەتی ئێران، ئەمڕۆ عەلی خامنەیی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیاش کۆدەبێتەوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا سەرۆکی رووسیا نەگەیشتووەتە تاران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ