رووداو دیجیتاڵ
لە شەممەی رابردووەوە لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی شاری خۆی دەستیپێکردووە و تاوەکو یەکشەممە بەردەوام دەبێت. لە سێ شوێنی شارەکە، خێوەت هەڵدراون بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان.
هاونیشتمانییان دەستە دەستە سەردانی ناوەندەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی خۆی دەکەن و بە پێدانی پارەی کاش، خێوەت و بەتانی، کەرەستەی گەرمکەرەوە و خواردەمەنی بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن.
ئەندازیارانی بیناسازیی شاری بانە لەم هەڵمەتەدا بەشدارن. ئەوان دەڵێن، جگە لە بەشداریکردن لە کۆکردنەوەی هاوکارییەکان، سەردانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی خۆی دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووخانی خانووەکان و ئەنجامەکەی لە راپۆرتێکدا بە خەڵک رادەگەیێنن تاوەکو رەچاوی کەموکوڕییەکانی بیناسازی بن.
هاوکارییەکانی شاری بانە راستەوخۆ دەگەیێندرێتە زیانلێکەوتووان. بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپینە دەڵێن، پێش رەوانەکردنی هاوکارییەکان، دەستەیەک دەنێرنە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان بۆ دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانەی زیاتر پێویستییان بە هاوکاری ئەوان هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ