رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رافیدەین دەڵێت، عێراق زۆرترین کاریگەریی رووداوەکانی سووریای لەسەرە و سەردانی سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی عێراق بۆ دیمەشق سەلمێنەری ئەو راستییەیە، کە عێراق دۆسیەی ئەمنی بەلاوە گرنگترە لە سیاسی و دیپلۆماسی.
د. تاڵیب محەممەد، جێگری سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رافیدەین لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: عێراق یەکەم وڵات نییە کە سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری بنێرێتە سووریا.
بە گوتەی تاڵیب محەممەد: "سنوورەکانی عێراق و سووریا پێشتر پەناگەی تیرۆریستان بوون و عێراق زۆرترین کاریگەریی پێشهاتەکانی سووریای لەسەرە."
بە گوتەی جێگری سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رافیدەین عێراق مافی خۆیەتی بەرچاوڕوونی هەبێت لە رووداوەکانی سووریا و دەشڵێت: بەلای عێراقەوە دۆسیەی ئەمنی لەپێش دۆسیەی سیاسییەوەیە.
د. تاڵیب محەممەد باس لەوە دەکات کە "دەستوەردانی تورکیا لە دۆخی سووریا روون و ئاشکرایە"، دەشڵێت، "تورکیا هەموو جومگەکانی سووریای گرتووەتە دەست."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ