گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەکردنی پەتاتە و چەند بەرهەمێکی دیکە قەدەخەیە

31-05-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە مەبەستی ساخکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ، هاوردەکردنی هەندێک بەرهەممان قەدەخە کردووە و بەشێکیشیان باجیان لەسەر دانراوە."
 
رۆژی سێشەممە 31ی ئایاری 2022 حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "هەندێک بەرهەم هەیە لە بازاڕەکانی خۆمان هەیە، بۆئەوەی ساخ بکرێنەوە، بەشێک لە بەرهەمەکانمان قەدەخە کرد و بەشێک باجمان لەسەر داناوە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، تاوەکو مانگی 10 و 11ی ئەمساڵ پابەندی ئەو بڕیارەیان دەبن کە لیستێکە و تێیدا چەند بەرهەمێکیان دیاریکردووە.
 
لەبارەی ئەو بەرهەمانەی کە قەدەخەکراون، حوسێن حەمە کەریم ئەوەی خستەڕوو، "ئێستا پەتاتە، بەروبوومە گەڵاییەکان، تەڕە پیاز و قارچک، بەشی پێویست لە بازاڕەکانی خۆماندا هەیە، بۆیە هاوردەکردنی قەدەخە کراوە."
 
لەبارەی ئەو بەرهەمانەی باجیان خراوەتەسەر، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتی، تەماتە، خەیار، شووتی و بەرهەمەکانی دیکە باجیان لەسەرە، کە لە 350 دینار تاوەکو 600 دینار دەستپێدەکات، بو نموونە ترۆزی بۆ کیلۆگرامێک 350 دینار، شووتی و خەیار 600 دینار و کولەکە 500 دینار باجیان لەسەر دانراوە.
 
گوتیشی، لیستی قەدەخەکردن و باجی سەر هەندێک بەروبووم یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و هەموو ساڵێک لە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆدا ئەو لیستە دەردەکەن بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی سەگی هار

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: لەناوبردنی سەگی هار رێگەپێدراوە

منداڵێک لە کەرکووک بەهۆی پەلاماردانی کۆمەڵێک سەگی بەرەڵڵا، گیانی لەدەستدا. قایمقامییەتی کەرکووک لە رێگەی دوو لیژنەوە کار لەسەر سەگی بەرەڵڵا دەکات و دەڵێت "ئەو سەگەی پەلاماری منداڵەکەی دا، لەنێوبرا." ئەنجوومەنی باڵای فەتواش لەسەر کوشتنی سەگی زیانبەخش و هار دەڵێت "رێگەپێدراوە".