سێ ساڵە 'بووکی دەریا' بێسەروشوێنە

30-08-2024
ئەبوبەکر ئیسماعیل
'بووکی دەریا'
'بووکی دەریا'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بێریڤان حەسەن کچێکی گەنجی دانیشتووی قەڵادزێ بوو، بە ئامانجی گەیشتن بە ئەورووپا، سێ ساڵ لەمەوپێش لەرێگەی یۆنان کۆچ دەکات، بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیانەوە کە37 کەسی هەڵگرتبوو بێریڤان، برازا و ئامۆزایەکی بێسەروشوێن دەبن و تاوەکو ئێستا هیچ سۆراخێکیان نییە. 
 
خونچە ئەحمەد، دایکی بێریڤانە و بەدڵێکی شکاو و چاوی پڕ فرمێسکەوە چیرۆکی کۆتا نامەی دەنگیی خۆی و کچەکەی دەگێڕێتەوە، دەڵێت دوای ئەو نامەیە هیچ هەواڵێکیان لێی نەماوە، سێ ساڵە بەدیار زەنگی چاوەڕوانی و دووبارە بیستنەوەی دەنگی کچەکەی فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس ماوە.
 
بێریڤان دانیشتووی قەڵادزێ بوو، قوتابی قۆناخی 11ی ئامادەیی بوو. لەگەڵ کوڕێکی دانیشتووی پیرەمەگروون ژیانی هاوژینیی پێکهێنابوو کە لە ئەورووپا دەژیا، نزیکەی دوو مانگ بوو دەستگیرانداربوون، پێش ئەوەی بگاتە لای هاوژینەکەی بێسەروشوێن بوو. کەسوکارەکەی نازناوی 'بووکی دەریا'یان پێداوە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا، لە هەشت مانگی ئەم ساڵدا 43 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان لە رێگەی گەیشتن بەوڵاتان گیانیان لەدەستداوە، 12 کەسیان دانیشتووی ئیدارەی راپەڕین بوون، 6 کەسیشیان تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە