رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆن بڕیاری دا بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، دەتوانن شوێنى بەربژێریکردنى خۆیان و دەنگدانى خێزانەکانیان لەنێوان ناوەندەکانى دەنگدانى یەک بازنەى هەڵبژاردن بگوازنەوە.
30ـی ئایار، ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق، ئەو بڕیارەی دا.
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بەگوێرەى بڕیارەکە، بەربژێر دەتوانێت ناوەندى دەنگدانى خۆى لەنێو یەک بازنەى هەڵبژاردن بگۆڕێت، کە خۆى تێدا بەربژێر کردووە و هەمان هەنگاو بۆ خێزانەکەشی بنێت بۆ ئەوەى لەوێ دەنگ بدەن، بەڵام ناتوانێت بیگوازێتەوە بازنەیەکى دیکە.
کۆمیسیۆن 5ـی ئەیلوولى بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان پێشنیازکردووە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان کە بە چوار بازنە دەکرێت.
جومانە غەلاى گوتیشی "ئەو گۆڕانکارییە لە چوارچێوەى نوێکردنەوەى تۆماری دەنگدەران دەکرێت، کە تاوەکو 2ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت و دواى ئەو رۆژە، بەربژێر ناتوانێت ناوەندى دەنگدانى خۆى بگوازێتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ