رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا دەڵێت، کوڕێکی کە باری دەروونی تەواو نییە، ونبووە. داواش دەکات هەرکەسێک زانیاری لەبارەوە هەیە، ئاگادریان بکاتەوە.
رۆژی یەکشەممە، 30ـی ئاداری 2025، هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە دوێنێ شەوەوە کوڕە گەورەم کە ناوی هونەرە، لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە، ئەمە یەکەمجارە ئەم ماوە درێژە لە ماڵ بچێتە دەرەوە، چونکە ئەو لە منداڵییەوە باری دەروونی جێگیر نییە و هیچ هاوڕێیەکی نییە."
کوڕەکەی هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا، ناوی هونەرە و لە دایکبووی 1992ـە.
ئەحمەد جۆڵا گوتی، "پۆلیسی سلێمانیمان لێ ئاگادار کردووەتەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکەم هەر کەسێک کوڕەکەمی بینی پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکات 07715554434."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ