کوردستان
ئەو پەیامەی دوای بلۆککردنی هەژماری کەمپی مەخموور لەلایەن UNHCR Iraqەوە بۆ هەژماری کەمپەکە چووە
رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتەر بۆ ماوەی چەند کاژێرێک هەژماری کەمپی مەخموور بلۆک دەکات، هەژماری کەمپەکەش لە پۆستێکدا پرسیبووی "بۆچی بلۆکتان کردین؟"
ئاژانسی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کاروباری پەنابەران لە عێراق - یو ئێن ئەیچ سی ئاڕ - عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هەژماری "کەمپی مەخموور"ی لە فۆڵۆکردنی بلۆک کرد، بەڵام دوای چەند کاژێرێک وەکو هەژماری کەمپەکە دەڵێت، "لەدوای رەخنەکان ئەنبلۆک کراینەوە [بلۆککردن لەسەرمان نەماوە]".
کەمپی مەخموور دەکەوێتە باشووری کوردستان، هەژماری تویتەرەکەی تایبەتە بە ئاوارەکانی باکووری کوردستان، لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دوای بلۆککردنی نامەیەکی ئاراستەی ئاژانسی یو ئێن ئەیچ سی ئاڕ - عێراق کرد و نووسیبووی "بۆچی ئێمەتان بلۆک کرد؟"
دوای بلۆککردنی هەژمارەکەی کەمپی مەخموور، تویتەر بۆ کەمپی مەخمووری نووسیبوو، کاتێک چوونەتە سەر هەژماری ئەو ئاژانسەی نەتەوە یەکگرتووەکان "ئێوە لە فۆڵۆکردنی ئاژانسی یو ئێن ئەیچ سی ئاڕ - عێراق و هەروەها بینینی تویتەکانی ئاژانسەکە بلۆک کراون".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ