رووداو دیجیتاڵ
ئەحمەد ئازاد عاسی، گەنجێکی کوردی خەڵکی رەحیماوای کەرکووکە و یەکێک بوو لە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی لە پۆلی 12. ئەو ئێستا خوێندکاری زانکۆی کەرکووکە و دوای بێسەروشوێنبوونی بۆ ماوەی رۆژێک، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ لە دەوامی زانکۆ گەڕاوەتەوە، ئەحمەد بێسەروشوێن بووە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لەسەر رێگەی بازنەیی و لە نزیک پڕۆژەی سۆما سیتی دۆزرایەوە کە گولـلەیەک بەسەر دڵییەوە نراوە.
پۆلیس ئاماژەی بە هۆکاری کوشتنی ئەو خوێندکارە نەکرد، بەڵام رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە هاوڕێی خۆی بوون.
بەپێی ڤیدیۆی کامێرای چاودێری، دوایین دەرکەوتنی ئەحمەد ئەوکاتە بووە کە لەگەڵ دوو هاوڕێی خۆی سواری ئۆتۆمبێلێک بووە. پۆلیس دەڵێت: "تاڕادەیەک سەرەداو [لەبارەی کوشتنەکە] گەیشتووەتە دەست هێزە ئەمنییەکان."
پۆلیسی کەرکووک بۆ رووداو: دوای ئەوەی ئەحمەد دوێنێ لە دەوامی زانکۆ گەڕاوەتەوە، بێسەروشوێن بووە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لەسەر رێگەی بازنەیی دۆزرایەوە کە گولـلەیەک بەسەر دڵییەوە نراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ