بەرپرسێکی ئێران: پردی دەریاچەی ورمێ رۆڵی گرنگی لە وشکبوونیدا هەبوو

28-12-2022
ناسر پیرۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

14 ساڵ دوای تەواوبوونی پردی پەڕینەوە بەسەر دەریاچەی ورمێدا، ئاژانسی فەرمیی حکومەتی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە قسەکانی حوسێن دەلیریان، گوتەبێژی رێکخراوی بۆشایی ئاسمانی ئێرانی لەبارەی کاریگەریی دروستکردنی پرد لەسەر وشکبوونی دەریاچەی ورمێی بڵاوکردەوە کە دەڵێت، ئەو پردە رۆڵێکی گەورەی لە وشکبوونی دەریاچەکەدا هەبووە.
 
بە گوتەی دەلیریان، ئەو کەلوپەلانەی بۆ دروستکردنی پردەکە بردراونەتە نێو دەریاچەی ورمێ و هەروەها تێکچوونی سووڕانەوەی ئاو لەنێوان نیوەی باکوور و باشووری دەریاچەکە، کاریگەریی گەورەیان لەسەر وشکبوونی دەریاچەکەدا هەبووە.
 
پردی پەڕینەوە بەسەر دەریاچەی ورمێ ساڵی 2008 لە کابینەی مەحموود ئەحمەدی نەژاد تەواو کرا. ئەو پردە هەزار و 709 مەتر درێژە و هەزار و 276 مەتری لەسەر دەریاچەکە لێدراوە. ئامانج لە دروستکردنی پردەکە نزیککردنەوەی هاتووچۆی زەوینیی نێوان پارێزگاکانی ورمێ و تەورێز بوو.
 
پێش دروستکردنی پردەکە، ژمارەیەکی زۆر لە شارەزایانی سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە لەبارەی کاریگەریی نەرێنیی دروستکردنی ئەو پردە هۆشدارییان بە حکومەت دا، بەڵام هۆشدارییەکەیان لەبەرچاو نەگیرا.
 
بەپێی راپۆرتی کۆمپانیای ئاوی پارێزگای ورمێ، ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ ئەمساڵ بەراورد بە پار 46 سانتیمەتر دابەزیوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک حاجیی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەڕێکەوتنیان بۆ مەککە..

وەزیری گواستنەوەی عێراق: تاوەکو 24ـی مانگ سەرجەم عومرەکاران لە سعودیەوە دەگەڕێندرێنەوە

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە پڕۆسەی هێنانەوەی عومرەکانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە پێکهێنراوە و رۆژانە چوار گەشت بۆ ئەو مەبەستە دەبێت و تاوەکو رۆژی سێشەممە هەموویان دەگەڕێندرێنەوە.