منداڵە سووتاوەکەی رۆژئاڤای کوردستان لە فەرەنسا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە

28-12-2019
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن محەممەد حەمید
A+ A-

رووداو - هەولێر

محەممەد حەمید، منداڵە بریندارەكەی رۆژئاڤای كوردستان کە بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە جەستەی سووتا، حەمیدی باوکی دەڵێت، لە 70%ی مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە و پێویستیان بە مانەوەی زیاترە لە فەرەنسا.
 
حەمید، باوكی محەممەد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "محەممەد حەمیدی 13 ساڵانی کوڕم یەکێکبوو لە بریندارانی بۆردوومانەکانی سەرێ کانی کە لە 18/10/2019 کران، لەژێر ملیەوە تاوەکو ناوکی سووتا، دوای ئەوەی هێنرایە باشووری کوردستان لە 22-10-2019 بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی فەرەنسا کرا. چارەسەری پزیشکی بۆدەکرێت و لەژێر چاودێریی پزیشکییە. بەپێی ئەوەی پێیانراگەیاندووین، رێژەی 70% مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە. سوپاسی سەرۆک بارزانی و هەموو ئەوانە دەکەم کە هاوکارمان بوون".
 
دەربارەی گەڕانەوەیان لە فەرەنساوە، حەمید گوتی "نازانین تاوەکو کەی دەمێنینەوە، ئەوە پەیوەستە بە بڕیاری حکومەتی فەرەنساوە، بەڵام مانەوەی لەژێر چاودێریی فەرەنسا باشترە، چونکە هێشتا پێویستی بە چاودێرییە".
 
هەروەها مووسا کنۆ، خاڵی محەممەد بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "محەممەدی کوڕە خوشکم جیا لە رووە تەندروستییەکەی پێویستی بە مافی پەنابەری و مانەوەی زیاترە،  لەڕووی ئەمنییەوە بۆ پاراستنی ئەو و باوکیشی وا باشترە. بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین رۆڵی خۆیان لەوبارەوە ببینن".
 
خاڵی محەممەد سوپاسی هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی لە چارەسەرکردنی محەممەدی هەیانبوو.
 
رۆژی 9-10-2019 سوپای تورکیا بە هاوکاریی 29 گرووپی چەکداری سووریا هێرشی بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان و لەنێویدا سەرێکانی دەستپێکرد، ئەوەش کوشتن و برینداربوونی دەیان کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە 300 هەزار هاونیشتمانی لێکەوتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵێک لەکاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا

ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی منداڵان: لە رێگەی ئۆنلاینەوە بازرگانی بە منداڵانەوە دەکرێت

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی منداڵان دەڵێت، منداڵان لە رێگەی ئۆنلاین و سۆشیال میدیاوە، نەک تەنیا تووندوتیژی، بەڵکو بازرگانیشیان پێوە دەکرێت. گوتیشی، لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا 27 توێژینەوە بۆ پاراستنی منداڵان دەخرێنەڕوو