ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی سیستمی گاز کۆدەبێتەوە

28-11-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بەرگریی شارستانی، پارێزگار و لایەنی پەیوەندیدار لەبارەی سیستمی گازی ئێڵ پی جی کۆدەبنەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 28-11-2022 بەرزان محەممەد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بڕیارە ئەمڕۆ لەبارەی سیستمی گازی ئێڵ پی جی، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، دوو لیژنەی پەیوەندیداری ئەنجوومەن، پارێزگار و بەرگریی شارستانیی سلێمانی و لایەنی دیکەی پەیوەندیدار کۆببنەوە.
 
بە گوتەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەیە کۆمەڵێک رێنوێنی بۆ بەکارهێنانی سیستمی گاز دەربکرێت، "پێویستە ئەو کەسانەی کار لە سیستمی گازدا دەکەن کەسانی شارەزا بن و مۆڵەتیان هەبێت. ئێستا کەسانێک تەنیا بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان هەستاون بە ئەنجامدانی ئەو کارە."
 
ئێوارەی 17ی ئەم مانگە، بەهۆی تەقینەوەی سیستمێکی شۆفاژ، خانوویەکی سێ نهۆمی لە سلێمانی رووخا و بەهۆیەوە 15 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و 12ی دیکەش بریندار بوون.
 
دوای رووداوەکە بڕیاردرا لە سلێمانی کۆمەڵێک رێنوێنیی نوێ بۆ بەکارهێنانی گازی ماڵان دەربکرێت و تاوەکو ئەو کاتە بە بڕیاری پارێزگا و قایمقامێتیی شارەکە دانانی سیستمی نوێ راگیرا.
 
رۆژی 21ی ئەم مانگەش، تانکییەکی گاز لە سەربانی باڵەخانەیەکی بەشە ناوخۆییەک لە دهۆک تەقییەوە و بەو هۆیەوە 33 کەس برینداربوون کە دواتر حەوت کەسیان گیانیان لەدەستدا.
 
لەدوای رووداوەکەی دهۆک، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی کرد کارکردن بە سیستمی گاز رابگیرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.