بەڕێوەبەری بازگەکانی کەرکووک لە پۆستەکەی لادرا

22-11-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ  

بە بڕیاری بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، عەقید مستەفا نەوزاد، بەڕێوەبەری بازگەکانی کەرکووک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و عەقید ئەرکان ئەکرەم لە شوێنەکەی دانرا. 
 
رۆژی هەینی، 22-11-2024، عەمید سابیر محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "جگە لە بابەتی رێگری لە گەڕانەوەی هاونیشتمانیان بۆ کەرکووک لە بازگەی پردێ، عەقید مستەفا چەند دۆسیەیەکی دیکەی لەسەر بووە و ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت."
 
شەوی پێنجشەممە  وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا رەتیکردەوە، دەستگیرکردنى ئەفسەر و کارمەندانى وەزارەتەکەى لە بازگەکانى کەرکووک پەیوەندى بە سەرژمێریی گشتیى دانیشتووانەوە هەبووبێت."
 
ئەو وەزارەتە ئاماژەى بەوەدابوو کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە کە ئەو ئەفسەر و کارمەندانەى بازگەکانى نێوان پارێزگاکان لە کەرکووک لەوانەش بەڕێوەبەری بازگەکان، بە هۆکارى نادیار دەستگیرکراون و هەندێک هەوڵیانداوە بیبەستنەوە بە سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان.
 
وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند: "ئەو پرسە پەیوەندى بە سەرژمێرییەوە نەبووە، بەڵکو پەیوەندار بووە بە رێکارى کارگێڕی و لێکۆڵینەوە لەلایەن ئەو وەزارەتەوە لەگەڵ 18 ئەفسەر و کارمەند کە گەندەڵى دارایی لەو بازگانە لە سەریان سەلمێندراوە و راگیراون."
 
دەستگیرکردنى ئەو ئەفسەرانە بۆ شەوى 19 لەسەر 20ـی تشرینى دووەمی 2024  بەر لە دەستپێکردنى یەکەم رۆژى سەرژمێرى بوو.
 
وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاماژەى بەوەداوە لە بازگەکانى کەرکووک ئەفسەر و کارمەند هەن، کە بەشێوەیەکى سروشتى کارى خۆیان دەکەن و دەڵێت: "تۆمەتى هەڵبەستراو رەتدەکەینەوە و مافى گرتنەبەرى رێوشوێنى یاساییمان هەیە بەرامبەر شێواندنى راستییەکان و دەستوەردان لە کارە یاسایی و کارگێڕییەکانمان".
 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ئەمڕۆی کەرکووک کە خۆڵبارینێکی چڕ بوو. وێنە: محەممەد شکور - رووداو

لە کەرکووک بوومەلەرزە روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکووک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا. ئەمە دووەمین بوومەلەرزەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سنووری کەرکووک تۆمار دەکرێت.