چیرۆکی گیانلەدەستدانی ئەو کرێکارەی خورماڵ کە لەسەر ستوونێکی کارەبا کەوتەخوارەوە؛ 'خەسارەتێکی گەورە بوو'

29-08-2024
سازگار سەڵاح
بێوەی ئەحمەد خاوەنی پێنج منداڵە، لەسەر ستوونێکی کارەبا کەوتە خوارەوە
بێوەی ئەحمەد خاوەنی پێنج منداڵە، لەسەر ستوونێکی کارەبا کەوتە خوارەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شین و گریانی کەسوکاری ئەو کرێکارەن کە پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە لە گەڕەکی ئەردەڵانی ناحیەی خورماڵ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لەکاتی بەستنی ستوونی کارەبا گیانی لەدەستدا. 
 
بە گوتەی هاوکارەکانی، قایشی سەلامەتی بەستبوو، بەڵام لەکاتی راکێشانی سیمی کارەباکە، قایشەکەی پچڕاوە و کەوتووەتە خوارەوە.
 
بێوەی ئەحمەد، تەمەنی 48 ساڵ بوو، باوکی 5 منداڵ بوو، ماوەی 15 ساڵ بە کرێکاری رۆژانە کاری کردووە.
 
نەجمەدین عەبدولکەریم، یەکێکە لە کەسوکارەکەی رایگەیاند: "کاری رۆژانەی بووە بۆ بژێوی ژیانی بێوەی بەتەواوی مانا بێوەی بووە. کوڕێکی کاسب و فەقیر بوو، رۆژانە دەچووە دەرەوە. ئەمڕۆ چووەتە دەرەوە بەو عەموودەوە کەوتووەتە خوارەوە گیانی لەدەستداوە، بەڕاستی خەسارەتێکی گەورە بوو، لە لادێکەمانەوە رۆژانە دەچووە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، خورماڵ ئیشی کارەبای دەکرد."
 
ئەکرەم محەممەد، ئەنجوومەنی گوندی ئەحمەدئاوا دەڵێت: "کاک بێوەی لە 2009 کارمان کردووە بەیەکەوە لە ئیشی کارەبا دانانی ستوون و تەلەکەی، ئەم ماوەیە ئیشی کردووە لە رەئیسی، خەتی 11."
 
بێوەی ئەحمەد لەگەڵ حەوت کرێکاری دیکە بەشێوەی جێبەجێکردنی راستەوخۆ کاریان بۆ کارەبای خورماڵ کردووە.
 
ئامانج محەممەد، بەڕێوبەری کارەبای خورماڵ بە رووداوی گوت: "کارمەندی ئێمە نەبووە، ئیشی کارەبا دەکات لێرەش ئەم ئیشە هەبووە سێ برازاشی لەگەڵ بووە لە کاتی کارکردندا پشتوێنەکەی دەپچڕێت و کەوتووەتە خوارەوە و کۆچی دوای کردووە کارمەندێکی چالاک بووە چەندین جار هاوکاری کردووین."
 
هەرچەندە ماوەیەکی زۆرە بێوەی کرێکارە، بەڵام بیمەی تەندروستی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی نەبووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.