لە هەشت مانگدا 26 ژن بەهۆی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیرکراون

27-08-2019
خونچە تەها
نیشانەکردن ماددەی هۆشبەر سلێمانی
A+ A-

رووداو - سلێمانی

به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر، چه‌ندین كه‌س لە سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركراون، کە بەشێکیان ئافرەتن.

جه‌لال ئەمین بەگ، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی به‌ تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "له‌ سه‌رەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی ئاب، به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر 221 که‌س بەهۆی ماددەی هۆشبەر ده‌ستگیركراون ، کە 26ـیان ژنن".

ئەو بەرپرسەی ئاسایش روونیکردەوە ئەو 26 ژنەی لە سلێمانی دەستگیرکراون، خەڵکی" باشووری کوردستان، رۆژهەڵاتی کوردستان و عێراق بوون، کە بەشێکیان بەهۆی ئەوەی بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەر کردووە، راستەوخۆ دادگاییکراون و حوکمدراون".

بەرپرسانی ئاسایش لە هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای ژمارە 68ـی ساڵی 1965 مامەڵە لەگەڵ بازرگانان و بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر دەكەن، هەرچەندە چەند ساڵێک لەمەوبەر، پرۆژەیاسایەك لەلایەن بەرپرسانی ئاسایشەوە درا بە پەرلەمانی كوردستان بۆ هەمواركردنەوەی ئەو یاسایە، بەڵام تاوەكو ئێستا پەسەند نەكراوە.

عەمید جەلال جەخت دەکاتەوە لەوەی "پارێزگای سلێمانی بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی باشووری کوردستان، کەمترین حاڵەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری تێدایە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بارانبارین لە رۆژهەڵاتی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ

لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای ورمێ باران دەبارێت

لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە؛ کەشناسیی پارێزگاکە رایگەیاند، بارانبارین و هەورەبرووسکە و رەشەبا تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت