گالەری

رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی هەینی، 3-11-2023، لە کارگەی کولتووری سلێمانی، یەکەمین فێستیڤاڵی هێڤی مێتڵ بە دروشمی "ئاشتی و دۆستی" بەڕێوەچوو کە تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری کرد.
 
رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە چەند گرووپێکی میوزیکژەن بوون، لە باشوور، باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشدارییان کرد. ئەو گرووپانە پێکهاتبوون لە: 
 
گرووپی فەرەج: گرووپێکی میوزیکیە و لە ساڵی 2002 لە هەکاری باکووری کوردستان دامەزراوە و هەموو ژەنیارەکانی کوردن و بەشێوازی رۆک و هێڤی مێتڵ میوزیکیان ژەنی و گۆرانییان چڕی. 
 
گرووپی یونیتیک: گرووپێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە و لە ساڵی 2011 لە تاران دامەزراوە، بەشێوازی پۆست پڕۆگرێسڤ مێتڵ میوزیکیان ژەنی.
 
گرووپی دارک فانتۆم: گرووپێکی دیکەی بەشداربووی کۆنسێرتەکە بوو کە ئەندامەکانی هاونیشتمانی کورد، تورکمان و عەرەبی تێدایە و خەڵکی پارێزگای کەرکوکن، بەشێوازی سراش دێس مێتڵ میوزیکیان ژەنی.
 
گرووپی سیاکزارێس: گرووپ و پڕۆژەیەکی هێڤی مێتڵی کوردی باشووری کوردستانە، یەک ژەنیاری هەیە لە 2014 لە سلێمانی دامەزراوە، بەناوی کەی خەسرەو پاشای میدیا، شێوازی ژەنینیان فۆلک دێس مێتڵە.