رووداو دیجیتاڵ
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکە دا دەردەکەوێت، نەخۆشخانەی تاتوانە لە بەدلیسی باکووری کوردستان. دوو گورچیلەی کەسێکی بەخشەر کە تووشی مردنی مێشک بووە، ئامادەکراون تاوەکو بنێردرێنە ئامەد.
محەممەد یڵماز، پزیشکی نەخۆشخانەی دیجلەیە و دەڵێت: "هەردوو گورچیلەی ئەو نەخۆشەمان دەرهێنا کە بەداخەوە تووشی مردنی مێشک ببوو. گورچیلەکان بۆ نەخۆشخانەی دیجلە دەنێردرێن؛ لەوێ دوو نەخۆش کە تووشی سستیی گورچیلە بوون و ئەم دوو گورچیلەیە بۆ ئەوان دەبێتە هیوا".
هەردوو گورچیلە لە دوو سندووقی تایبەتدا گەیێندرانە نەخۆشخانەی دیجلە لە ئامەد.
نەخۆشەکان گواسترانەوە ژووری نەشتەرگەری. هەریەک لە گورچیلەکان بۆ دوو نەخۆشەکە چێندران.
لەکاتی مردنی مێشکدا، دڵ و و تەواوى ئەندامەکانی جەستەى مرۆڤ بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکەن.
لەگەڵ مردنی ئەو کەسە. جگە لە مێشک دەتوانرێت تەواوى ئەندامەکانی جەستەى ببەخشرێنە کەسانی دیکە.
گۆکمەن رەیحانلی، پزیشکی نەخۆشخانەی تاتوان دەڵێت: "لە وڵاتەکەمان و جیهاندا هەزاران کەس، لە سایەی بەخشینی ئەندامەکانی جەستە، دووەمین چانس بۆ ژیان بەدەستدەهێنن. بەڵام بەداخەوە رێژەی بەخشەران بەگوێرەی پێویست نییە. هەر بەخشینێک رزگارکردنی ژیانێکە و دروستکردنی هیوایەکە".
لە تورکیا و باکووری کوردستاندا ئەگەر کەسێک بیەوێت ئەندامانی جەستەی ببەخشێت، دەبێت فۆرمێک پڕ بکاتەوە کە مامەڵەکە تەنیا 5 خولەک دەخایەنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ